٢٥ تشرینی دووەم ٢٠١٩ - ٠٩:٣٦
پوچەڵبوونەوەی پەلاماری پلان بۆکراوی دوژمن بۆسەر دامەزراوە نەوتیەکانی عەسەلوویەی ئێران

سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران شەوی یەکشەممە لەسەر دوشەممە باسی پوچەڵبوونەوەی پلانی دوژمنی کرد بۆ پەلامار بۆسەر دامەزراوە نەوتیەکانی عەسەلوویەی باشووری ئێران .

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - عەلی شەمخانی بە ئاماژە بە ھەوڵی ھەندێ لە ئاژاوەگێڕان بۆ پەلامار بۆسەر دامەزراوە نەوتیەکانی عەسوولیە گوتی : پەلامار بۆسەر عەسەلوویە لە لایەن دوژمنەوە پلانی بۆکرابوو .

 شەمخانی گوتیشی : پێدەچێ دوژمنان بەنیازبوون پەلاماری فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی یەمەنیەکان بۆسەر دامەزراوە نەوتیەکانی ئارامکۆی عەرەبستان بە پەلامار بۆسەر دامەزراوەکانی عەسەلوویە قەرەبوو بکەنەوە کە بۆیان نەکرا .

بەر لەوەش عەلی رەبیعی وتەبێژی ئەنجوومەنی وەزیرانی ئێران باسی ھەوڵی دوژمنی کردبوو بۆ تەقاندنەوەی دامەزاوە نەوتیەکانی عەسەلوویە و پلاندانان بۆ پەلاماری سەر ناوەندە ھەستیاریەکانی بەدالە لە شیراز ناوەندی پارێزگەی فارس و ھەندێ ناوەندی سەربازیی .

........
340